Kurd Day
Kurd Day Team

ناسنامه
(مه‌ریه‌م ئیبراهیم پوور) ی مۆسیقاژه‌ن و سترانبێژی ده‌نگ ناسك، ساڵی (١٩٦٨) له باوکێکی كرمانشانی و دایکێکی فارس‌دا له مه‌شهه‌د له دایك بووه و خاوه‌نی دوو منداڵی خنجیلانه‌یه. له خوێندندا؛ به‌شی ته‌رجومه‌ی ئیتاڵی ته‌واو كردووه، له بواری مۆسیقاشدا ئاوازی كلاسیكی خوێندووه. وه‌كو ژنێکیش ئه‌وه‌ڵین كه‌س بووه ئۆپێرای خوێندووه. بۆ فێربوونی مه‌قامیش، له سه‌ر ده‌ستی مامۆستای به ناوبانگ (موحسین كه‌رامه‌تی) په‌روه‌رده و ڕاهێنانی بینیووه، ئێستاش جگه له گۆرانی، ئامێری كه‌مانچه ده‌ژه‌نێت. مه‌ریه‌م له منداڵییه‌وه ئه‌شق و خولیای هونه‌ری هه‌بووه و هێشتا منداڵ بوو خووی دایه به‌ر خوێندنی میلۆدی و، ده‌ڵێت " كاتێک منداڵ بووم باوكم شه‌و و رۆژ سازی لێده‌دا و هه‌میشه‌ش مه‌شقی پێده كردم تا بۆ قۆناغی شیاندن ئاماده‌م بكات بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژدا ژه‌نیارێکی لێهاتووم لێده‌رچێت، دایكیشم له‌و رووه‌وه‌وه زۆر هاوكاری كردووم".

مریه‌م ئیبراهیم پوور له ڕێگه‌ی (هۆشه‌نگ كامكار) كه یه‌کێک بووه له دۆسته نزیكه‌كانی دایك و باوكی، (ئه‌رسه‌لان كامكار) ی ناسیووه و، ده‌ڵێ هه‌رگیز ئه‌و قسه‌یه‌ی (حه‌سه‌ن كامكار) ی باوكی ئه‌رسه‌لانم له یاد ناچێته‌وه كه پێی ده‌گوتم " کچێک ده‌ناسم، زۆر شیاوه بۆ ئه‌رسه‌لانی كوڕم ". ئه‌و، پێش زه‌واج زمانی كوردی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام چه‌ند مانگێک پێش شووكردنی زۆر شه‌یدای زمانی كوردی ببوو، هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد به‌كوردی بدوێت!! له‌م رووه‌وه ئه‌رسه‌لانی هاوسه‌ری زۆر هانیداوه بۆ ئه‌وه‌ی موتاڵای زمانی كوردی بكات، تا ورده ورده له سه‌ر زمانی كوردی راهاتووه. ئه‌رسه‌لان كامكاری هاوسه‌ریشی له‌ته‌ك مۆسیقادا به‌هره‌ی شیعریشی هه‌یه و زیاتر هۆنراوه‌ی دوو به‌یتی ده‌هۆنییه‌وه. مه‌ریه‌م ئیبراهیمپوور حه‌ماسێکی مه‌زنه‌وه ده‌ڵی: "من رۆحم كورده"..، له بیرمه ئه‌رسه‌لان له سه‌ره‌تا زۆر خۆی له‌گه‌ڵم هیلاك كرد تا ئه‌و شیعره‌ی له‌دوا بڵێمه‌وه:-

ئهگریجهته وێنه‌ی شه‌وی زوڵمانی
كه‌رده‌ن سهراوێز نه‌خشی پیشانی
كاتێک ته‌مه‌نی (٢٦) ساڵ بوو، بۆ یه‌كه‌مین جار هاوشانی تیپی كامكاران له‌ساڵی (١٩٩٤) بۆ فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی سوئێد بانگهێشت كران و گۆرانی "بولبولی باڵشكاو"ی پێشکه‌ش كرد. مریه‌م ئیبراهیم پوور، ده‌ڵی "زۆر به‌تاسه و سه‌لیقه‌وه گۆرانی كوردیم دهچرِی، هه‌ستم كرد هه‌وادارانی ده‌نگم له زیاد بوون دان و خه‌ڵکێکی زۆر هۆگری ده‌نگی منن به‌تایبه‌تی ئه‌رسه‌لانی هاوسه‌رم، هه‌میشه ته‌شویقم كرد بوو. به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌سوود نییه چونكه حه‌زی له ده‌نگمه و هه‌میشه پێم ده‌ڵێت به‌رده‌وامبه". ئه‌و له‌وساوه چه‌ندین جار له بۆنه و فیستیڤاڵه‌كان گۆرانی به زمانی كوردی چڕیوه، به‌ڵام به‌ستایل و ڕیتمێکی تایبه‌ت و جیاواز.
:download:
zory_paramava
amsal_nawroz_nakam
ay_dily_min
bulbuli_balshkavem
dastim_berd_bu_chle_dari
https://www.kurd.day/view.php?file=03f02de406
ki_bi_le_min_mandutir
https://www.kurd.day/view.php?file=e77c70883e
kolan_be_kolan_jade_be_jade
https://www.kurd.day/view.php?file=ab12913f81
mang_be_taqi_asmanawa
https://www.kurd.day/view.php?file=22596c63f4
shaw_dranga_saqi
https://www.kurd.day/view.php?file=5a3d6f4e03
:Biji_Kurdistan:
خاص بكوباني سات